له ده‌سته‌ی نه‌زاهه داوا له‌سه‌ر 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ی ده‌درێته حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركرا
وێستگه‌نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه له ده‌سته‌ی نه‌زاهه داوای تۆماركردووه تا لێكۆڵینه‌وه له‌و 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته بكرێت كه رۆژانه ده‌درێته حكومه‌تی هه‌رێم تا نه‌وت و به‌نزین هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عێراق له شاره‌كانی هه‌رێم به نرخێكی هه‌رزان دابه‌ش بكرێت.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی هه‌ڵوێست له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێ كه:
*ئه‌مڕۆ له به‌غدا، به نوسراوێكی فه‌رمی داوام له ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ئیتحادی كرد لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌سه‌ر پرسی 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
*ئه‌و نه‌وته پێویسته به نرخێكی پاڵپشتیكراو واتا نرخی به‌نزین 450 دینار و به‌رمیلێك نه‌وت 31 هه‌زار دینار بێت بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم.
*به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و نه‌وته ده‌درێت به هه‌ر دوو پاڵاوگه‌ی لاناز و كار و ئه‌وانیش له بازاڕدا به نرخێكی گران به‌نزین لیتری به 1300 دینار و نه‌وت به‌رمیلی به 200 هه‌زار دینار ده‌یفرۆشن.
*داوامكردووه كۆمپانیای سۆمۆ، وه‌زیری نه‌وتی ئێستا و پێشووی عێراق و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم، بۆ لێپرسینه‌وه بهێندرێنه به‌رده‌م ده‌سته‌ی نه‌زاهه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردن و فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته و دیاریكردنی لایه‌نی به‌رپرسیارو هاوتاكردنی نرخی نه‌وت و به‌نزین و وه‌ك عێراقی لێبكرێت.
PM:08:42:30/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت