رێباز حەملان: مووچەی مانگی شەش و مانگەکانی دیکە کێشەیان نییە و هاتنی مووچە بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2026، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "مووچەی مانگی شەش و مانگەکانی دیکە کێشەیان نییە و هاتنی مووچە بەردەوام دەبێت".


ئاماژەی بەوەکرد، "بەپێی رێککەوتنی نێوان مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی بێت مووچە پەیوەست ناکرێت بە هیچ کێشەیەکی هەڵپەسێردراوی نێوان هەرێم و بەغدا".

رێباز حەملان وتی، "تەنها یەک خاڵ ماوە لەنێوان ئێمە و وەزارەتی دارایی عێراق ئەویش داهاتی ناوخۆی هەرێمە، چونکە بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و سیستمی ئەسیکۆدا داهاتی ناوخۆ کەمیکردووە بۆ نزیکەی 86 ملیار دینار بۆیە هەرێم ناتوانێت 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا بنێرێت".

وتیشی، "وەزیری دارایی عێراق دەڵێت تاوەکو بڕیارێکی دیکەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت هەرێم 120 ملیار دینارەکە بنێرێت یان مقاصەی دەکەم، ئەو کێشەیەش لە داهاتوودا لەنێوان هەردوو سەرۆک وەزیران چارەسەر دەکرێت".


PM:02:29:30/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو