هێرۆ عەتار: من کورسییەکەم ناخەمە پاڵ هیچ لایەنێکی دەسەڵات بۆ تەواوکردنی یارییە سیاسییەکانیان


وێستگەنیوز- هەڵبەست ئیبراهیم

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2026، هێرۆ عەتار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لەلایەن پارتی و هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێوە داوام لێکراوە کە کورسیەکەم بخەمە پاڵ ئەوان، بەڵام من داواکاری و پارتی و هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێشم رەتکردووەتەوە، چونکە من کورسییەکەم ناخەمە پاڵ هیچ لایەنیکی دەسەڵات بۆ تەواوکردنی یارییە سیاسییەکانیان".


ئاماژەی بەوەکرد، "من هیچ پەیوەندییەکم بە کۆمەڵی دادگەرییەوە نەماوە، بەڵام خانەوادەکەم هەر کۆمەڵی دادگەرین و من پەرلەمانتارێکی سەربەخۆی پەرلەمانی کوردستانم".

هێرۆ عەتار وتی، "من تەنها مووچەی پەرلەمانتاری وەردەگرم کە بڕەکەی حەوت ملیۆن دینارە و نە ئۆتۆمبێل و نە پاسەوانم نییە".

هێرۆ عەتار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی سلێمانی کاندید بوو توانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت ببێتە ئەندامی پەرلەمان، بەڵام کاتێک کۆمەڵی دادگەریی بڕیاری بایکۆتکردنی پەرلەمانی کوردستانیدا هێرۆ عەتار پابەند نەبوو بە بڕیارەکە بەشداری دانیشتینی پەرلەمانی کوردستانی کرد و رایگەیاند، "چوومەتە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام پابەندنەبوونم بە بڕیاری کۆمەڵ هۆکارێکی نەشیاو و خراپ نەبووە، پەرلەمان ماڵی گەلە، دەنگی میلەتە، سەکۆی بەکژداچوونەوەی ستەم و نادادی و تاوانکارییە".


AM:11:23:30/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 1436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو