شاسوار عەبدولواحید: داوام لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق کردووە دەستگیرکردنی گەندەڵکاران هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کۆبووەوە.
شاسوار عەبدولواحید لە بەغدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "داوام لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق کردووە دەستگیرکردنی گەندەڵکاران هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە هەرێمی کوردستان پارەی نەوت و مووچە دیارنەماوە و دزییەکی گەورە هەیە، بەڵام 35 ساڵە هیچ وەزیر و بەرپرسێکی هەرێم نەدراوەتە دادگا".
لەبارەی هاوپەیمانێتی نەوەی نوێ لەگەڵ یەکێتی شاسوار عەبدولواحید وتی، "لەگەڵ یەکێتی هاوپەیمانێتییەکەمان ناو ناوە هاوپەیمانی هاوسەنگی و بوژانەوە".
وتیشی، "ئیشاڵڵا هاوپەیمانێتییەکەمان لەگەڵ یەکێتی بۆ خەڵک دەبێتە مایەی بوژانەوە و بۆ هەندێک لایەنیش دەبێتە مایەی کوژانەوە".
PM:07:15:29/06/2026
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت