لە عێراق بەرپرسێک و هاوسەکەی لەلایەن دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سزادران
وێستگەنیوز-
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی، سزای زیندانی و غەرامەی دارایی قورسی بەسەر بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری دەستەی گشتی باج و هاوسەرەکەیدا سەپاند، ئەمەش لەسەر دۆسیەی سپیکردنەوەی پارە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026، بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی، دادگا سزای 10 ساڵ زیندانیی بەسەر ئوسامە حوسام جەودەت، بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری دەستەی گشتی باجدا سەپاندووە، هاوکات هاوسەرەکەشی سزای پێنج ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سزای ئوسامە حوسام و هاوسەرەکەی پاڵپشت بە برگەکانی مادەی 36ە لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە غەرامەکردنی هەردوو سزادراوەکە بە هاوبەشی بە بڕی زیاتر لە 32 ملیار دینار دەگرێتەوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتن و دهستبهسهرداگرتنی 10 خانوو و زەوی (عەقار) لە بەغدا و 12 خانوو و زەوی لە تورکیا کە بەناوی تۆمەتبارەکەوە بوون.
هاوکات بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ئەو پارە کاشانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، کرێی خانوو و زەوییەکان، زێڕ و زێڕینگەرییەکان، لەگەڵ ئەو پارانەی کە لە بانکەکانی کوێت و تورکیا دانراون دەرکراوە.
دەستەکەش دەڵێت، "دادگا دوای بینینی تەواوی بەڵگەنامەکان، دڵنیابووەتەوە لە تێوەگلانیان و بڕیاری کۆتایی سزادان و دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم مۆڵک و ماڵی گواستراوە و نەگواستراوەی هەردوولای دەرکردووە".
PM:05:33:29/06/2026
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت