قوباد تاڵه‌بانی: حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بووه‌ته خاڵێكی لاواز بۆ هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دا له‌وه‌ی دواخستنی له‌وه زیاتری پێكهێنانی حكومه‌ت زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراو به پێگه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت: "حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بووه‌ته خاڵێكی لاواز بۆ هه‌رێمی كوردستان".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ 15 باڵیۆزی وڵاتانی ئه‌وروپا له عێراق كۆبووه‌وه و باس له دۆخی ناوچه‌كه و به تایبه‌تیش شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كرا.
له‌مباره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی ڕوون كرده‌وه و رایگه‌یاند كه "سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێم له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه‌وه تا ئێستا روون و ئاشكرایه و نه‌ك ته‌نها نابینه به‌شێك له شه‌ڕ و ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵكو به‌پێی سه‌نگ و قورسایی خۆمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كار ده‌كه‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌مان".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخی ئێستای عێراق كرا. جێگری سه‌رۆك وه‌زیران روونیكرده‌وه كه له ماوه‌ی رابردوودا هه‌نگاوی باش نراوه به ئاراسته‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی عێراق.
وتیشی: "پشتگیری له حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن به تایبه‌تیش له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا".
هیواشی خواست هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتگیری ته‌واوی حكومه‌ت بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌م هه‌وڵانه‌شی به هه‌نگاوێكی پێویست و گرنگ زانی بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا و بووژانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئابووری.
سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه دۆخێكی نوێ له ناوچه‌كه و له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه و هۆشداریدا له‌م دۆخه نوێیه‌دا نابێت لایه‌نه‌كان به هه‌مان شێوه و بیركردنه‌وه‌ی رابردوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن، چونكه دواخستنی له‌وه زیاتری پێكهێنانی حكومه‌ت زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراو به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند "له ئێستا حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بووه‌ته خاڵێكی لاواز بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م حكومه‌ته ناتوانێت له ئاستی هه‌ڕه‌شه و ده‌رفه‌ته‌كانی ئه‌م قۆناغه نوێیه‌دا بێت".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران داواشیكرد لایه‌نه‌كانی هه‌رێم به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارییه‌كان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و به تێگه‌یشتنی نوێوه په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم.
PM:02:16:29/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت