مسته‌فا عه‌بدوڵا: ده‌كرێ ئه‌م هه‌رێمه له‌سه‌ر ئه‌و به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵیه به‌رده‌وام بێت؟
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌رێمیش وه‌كو به‌غدا گه‌نده‌ڵی دایڕزاندووه، ده‌شپرسێت: "ده‌كرێ ئه‌م هه‌رێمه له‌سه‌ر ئه‌و به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵیه به‌رده‌وام بێت".
مسته‌فا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی:
*پرسیارێكی جدی؟
*ئایا ده‌كرێ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 34 ساڵی حوكمڕانی سه‌دان به‌رپرس بونه ملیونلێری دۆلار به‌ڵام نه‌بیسترا لێپرسینه‌وه له به‌رپرسێك بكرێ؟
*به‌رپرسێ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لابدرێ!
*ئایا ده‌كرێ ئه‌م هه‌رێمه له‌سه‌ر ئه‌و به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵیه به‌رده‌وام بێت...!؟
*ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ته‌نها له‌م هه‌فته‌یه سێ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیمان داوه‌ته نه‌زاهه.
*كه‌واته هه‌رێمیش وه‌كو به‌غدا گه‌نده‌ڵی دایڕزاندووه.
كاتێكی زووی ئه‌مڕۆ به‌هۆی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی نه‌وت، 47 به‌رپرس و كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌ستگیركران كه بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت و 12 په‌رله‌مانتاریان له‌نێودایه.
میدیای فه‌رمیی عێراق ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كه‌دا ده‌ستگیركراون و 12 له‌و كه‌سانه په‌رله‌مانتارن كه شیعه و سوننه‌یان تێدایه.
یه‌كێك له‌وانه موسه‌ننا سامه‌ڕایی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زمی سوننه‌كانه. هه‌روه‌ها عه‌لی مه‌عارج به‌هادلی، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كاروباری دابه‌شكردن ده‌ستگیركراوه كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه سزادرابوو.
PM:11:01:28/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت