د. رێواز فایه‌ق: خوای گه‌وره حوكمی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بدات، كه ده‌ستیان له تاڵانكردنی ماڵی گشتیدا هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌شێكی په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌ڵاڵ و نێوه‌ندگیرن له نێوان به‌رپرسان و سه‌رمایه‌داراندا، داواكاریشه خوای گه‌وره حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بدات، كه ده‌ستیان له تاڵانكردنی ماڵی گشتیدا هه‌بووه و هه‌یه.
د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
* ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه، په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌نده‌ی له توانایدایه، چاو‌دێر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ماڵی گشتی بۆ خۆی نه‌پێچێته‌وه.
*به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت به‌شێكی په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌ك ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ ناكه‌ن بگره ده‌ڵاڵ و نێوه‌ندگیرن له نێوان به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و سه‌رمایه‌داراندا و پێكه‌وه به جیاوازی نه‌ته‌وه، ئایین، ئایینزا ، تۆڕی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل و خاوه و شیرینی وه‌رگرتنیان دروستكردوه..
*پێشتر له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌گشتی، گوێمان له‌و هه‌واڵانه ده‌بوو، كه كه‌سانێك هه‌ن، نه له قانون ده‌زانن، نه دانوستانكارێكی باشن، نه له ئابووری شاره‌زان، نه ده‌زانن پرۆژه یاسایه‌ك بنوسن نه ده‌توانن پرسیارێكی په‌رله‌مانی ئاماده‌بكه‌ن نه سهرهواوێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاری په‌رله‌مانی له مێشكیاندایه و نه فێریش ده‌بن.
*كه‌چی ئاماده‌ن بۆ گه‌یشتن به په‌رله‌مان هێنده‌ی كۆكراوه‌ی مووچه‌ی ده ساڵی ئه‌ندام په‌رله‌مانی پاره خه‌رج بكه‌ن..
*جاران سه‌رمان له‌و هاوكێشه ژماره‌ییه ده‌رنه‌ده‌چوو، ئێستا جوان بۆمان ڕوونبووه‌وه كه ئه‌وانه زۆرێكیان ده‌ڵاڵی خاوه‌ن پرۆژهكانن و خاوه و شیرینی وه‌رده‌گرن و ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگ نییه مووچه‌كانیانه….
*داواكارم له خوای گه‌وره و دادپه‌روه‌ر حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا بدات، كه سه‌رباری مووچه و ئیمتیازاتی قانونی و ئسوڵی خۆیان، ده‌ستیان له تاڵانكردنی ماڵی گشتیدا هه‌بووه و هه‌یانه…
PM:04:57:28/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت