وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه‌ی عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه‌ی عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی كه یه‌كێك له رێبه‌رانی ره‌وتی سه‌له‌فییه له‌هه‌رێمی كوردستان، بڵاوكرده‌وه و تیایدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه‌ی ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه وتیایدا هاتووه:
*ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دكتۆر عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د مسته‌فا گه‌یشته وه‌زاره‌ت كه پێشتر له‌لایه‌ن زانكۆی سلێمانیه‌وه به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ئه‌نجام درابوو.
*له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری خوێندنی باڵا رێكاره یاساییه‌كان له‌لایه‌ن تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌ت ده‌ستی پێكرد.
*ئه‌م دۆسییه له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
PM:04:38:28/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت