وەزارەتی کارەبا: پرۆژەیەكی گرنگی ستراتیژی بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا جێبەجێ كرا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "تیمە تەكنیكییەكانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی هەردوو كۆمپانیای كار و داناگاز لە ماوەی شەش کاتژمێردا توانیویان بە سەركەوتوویی بۆریی نوێی گازی كێڵگەی كۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای سلێمانی ببەستنەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بە وێستگەكانی دیكەی كارەبا نەیهێشت لەكاتی بەستنەوەی بۆرییە نوێیەكە و راگرتنی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی سلێمانی، كاریگەرییەکی ئەوتۆ بكاتە سەر ماوەكانی پێدانی كارەبا. بەهۆی ئەم پرۆژەیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی كارەبای سلێمانی زیاد دەکرێت".
وەزارەتی کارەبا دەستخۆشی لە تیمە تەكنیكییەكان هەردوو وەزارەت و كۆمپانیای داناگاز دەكەین بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرۆژە گرنگە".
PM:06:03:26/06/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت