وه‌زاره‌تی دارایی زانیاری ده‌رباره‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و مووچه‌كانیان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئێستادا 1.190.391 فه‌رمانبه‌رو مووچهخۆرو وسودمه‌ند هه‌ن كه تا كۆتایی 2025 ته‌مویلی مووچه‌كانیان زیاتر له (945) ملیار دیناره، جگه له نزیكه‌ی 87 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست كه مانگانه پێویستیان به نزیكه‌ی (42) ملیار دیناره.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و سودمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان و پارێزگاكان رایگه‌یاند.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له ئێستادا 1.190.391 فه‌رمانبه‌رو مووچهخۆرو وسودمه‌ند، جگه له نزیكه‌ی 87 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست و نزیكه‌ی نیوه‌یان له شاری هه‌ولێرن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له‌و ژماره‌یه، 382 هه‌زار و 350یان فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی، 201 هه‌زار و 337یان خانه‌نشینی شارستانی، 152 هه‌زار و 182یان پێشمه‌رگه، 139 هه‌زار و 15یان خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، 87 هه‌زار و 505یان هێزه‌كانی ناوخۆ، 83 هه‌زار و 224 شه‌هید و ئه‌نفالكراوان، 70 هه‌زار و 945یان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، 42 هه‌زار و 896ین هێزهمانی ئاسایش و 30 هه‌زار و 937یان فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه تێكڕا یه‌ك ملیۆن و 190 هه‌زار و 391 كه‌سن كه 664 هه‌زار و 933یان میلاكی گشین و 525 هه‌زار و 458یان مووچه‌خۆرانی ده‌ره‌وه‌ی میلاكین و ته‌مویلی مووچه‌ی مانگانه‌یان 945 ملیار و 817 ملیۆن دیناره.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت كه "سه‌دا 49ی مووچه‌خۆران و سوودمه‌ندان له شاری هه‌ولێرن و سه‌دا 37یان له سلێمانی و سه‌دا 12یان له دهۆك و سه‌دا 1 له هه‌ڵه‌بجه و سه‌دا 1 له ناوچه‌كانی ترن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بونی دامه‌زراوه سیادیه‌كانی وه‌ك سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌و وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌كان له پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری به‌رزی ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانه له‌و پارێزگایه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "میلاكی فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته سیادیه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه له پارێزگای دهۆك وه‌كو میلاك له‌سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر هه‌ژمارن به‌ڵام دانیشتوی پارێزگای دهۆكن بۆیه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رو مووچه‌خۆر له پارێزگای دهوك كه‌متره، به هه‌مان شێوه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌روایه".
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه كه جگه له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رو مووچهخۆرو وسودمهندان كه ژماره‌یان (1.190.391) كه‌سه، ته‌مویلی مووچه‌ی مانگانه‌یان زیاتر له (945) ملیار دیناره تا كۆتایی ساڵی 2025. نزیكه‌ی 87 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری تر هه‌ن كه پێك هاتوون له ماموستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان كه مووچه‌یان له سه‌ر به داهاتی ناوخۆی هه‌رێمه‌و مانگانه پێویستیان به نزیكه‌ی ( 42 ) ملیار دیناره و حكومه‌تی فیدرال مووچه‌یان بۆ دابین ناكات.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ته‌مویلی راسته‌قینه‌ی پاره‌ی مووچه (صافی مبلغ الراتب) مانگانه جیاوازه له كۆی شایسته‌ی مووچه (الراتب المستحق)، له به‌ر ئه‌وه‌ی مانگانه گۆرانكاری له كۆی پاره‌ی لیستی مووچه‌دا هه‌یه ، ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كانی خانه‌نشینی و باج كه‌مانگانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه له‌كۆی ته‌مویلی مووچه ده‌بڕدرێت، به‌هۆی گۆڕانكاری له بارودۆخی ڕۆژانه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دابڕانی فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی خانهنشینبونیان و دواتر داخڵ كردنه‌وه‌یان له‌لیستی مووچه و مۆڵه‌تی دایكایه‌تی و مۆڵه‌تی بێ مووچه‌و هتد...".
PM:04:12:26/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت