سروه محه‌مه‌د: كێشه‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جوتیارانی هه‌رێم چاره‌سه‌ركرا
وێستگه‌نیوز –
سروه محه‌مه‌د بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوای به‌دواداچوون و كۆبوونه‌وه‌ی چڕمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كه‌یه و جوتیاران به‌ده‌ست كێشه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن، كێشه‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جوتیارانی هه‌رێم چاره‌سه‌ركرا.
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر بڕیاری ناردنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواری عێراق".
ده‌شڵێت: "ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێكه له‌و كار و پڕۆژانه‌ی پێشتر به‌ڵێنمان پێدابوون، به مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی".
سروه محه‌مه‌د باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆی پاراستنی مافی جوتیاران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماندووبوونیان، تاوه‌كو رێگری بكرێت له زیانی زیاتری داراییان".
راشیگه‌یاند كه "ئێمه هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بین له داكۆكیكردن له مافه‌كانی هاوڵاتیان و جوتیارانی خۆشه‌ویستمان، و ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و ئه‌ركه‌ی كه له‌سه‌ر شانمانه بۆ خزمه‌تكردنی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێم".
PM:02:36:26/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت