كه‌مال كه‌ركوكی: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت دوو هێنده و نیوی خۆی پشكی پێبدرێت
وێستگه‌نیوز –
كه‌مال كه‌ركوكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاڤای راگه‌یاند كه:
*ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان زۆر گه‌وره‌یه هیچیان پێناكرێت.
*ئه‌وانه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد له په‌یوه‌ندیدان دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌رده‌می وێرانكاری.
*چه‌ندین كه‌س له‌ناو یه‌كێتی له سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یان ناڕازین.
*ئه‌وانه‌ی ناهێڵن ئه‌ندامه‌كانیان بێنه‌وه ناو په‌رله‌مان، له كاراكردنه‌وه‌ی به‌رپرسن.
*داوا له یه‌كێتی ده‌كه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانی ئازاد بكات.
*یه‌كێتی ده‌یه‌وێت دوو هێنده و نیوی خۆی پشكی پێبدرێت.
*یه‌كێتی كورسییه‌كه‌ی ره‌یان كلدانی بۆ خۆی هه‌ژمار كردووه، به‌ڵام شه‌رم ده‌كه‌ن باسی بكه‌ن.
*زانیاری 100%مان هه‌یه كه یه‌كێتی كورسییه‌كه‌ی ره‌یان كلدانی بۆ خۆی داناوه.
*كه‌سێك هیچ قوربانییه‌كی نه‌دابێت ناتوانێت باس له چاره‌نووسی كوردستان بكات.
*دڵنیام ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
*پارتی دژی هیچ نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌ی عێراق نییه.
*یه‌كێتی كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه.
* ده‌بێت ده‌ستی ئه‌وانه ببڕێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
PM:01:36:25/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت