زانا مه‌لا خالید: سه‌رۆكی حكومه‌ت لای هه‌ندێك لایه‌ن ته‌نها حه‌زه و نابێته راستی
وێستگه‌نیوز –
زانا مه‌لا خالید به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه:
*پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت په‌یوه‌سته به پرسی سیاسی و دیموكراسی.
*دوای هه‌ڵبژاردن پارتی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد و زنجیره‌یه‌ك دانوستان هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له‌نێوان ئێمه و براده‌رانی یه‌كێتی.
* له دوای ھه‌ڵبژاردنه‌وه یه‌كێتی خه‌ریكی كات كوشتن بووه و نایه‌وێت كابینه‌یه‌كی دیكه دروست بێت.
*له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دوژمن نین، به‌ڵام ئامانجمان جیاوازه.
*ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كه هاوار ده‌كات 38 كورسی، گوێی ئێمه و خه‌ڵكی كوردستان ته‌نها 23 كورسی وه‌رده‌گرێت.
*له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ 38 كورسیان نییه، ئه‌م قسه‌یه‌م هه‌ڵبگرن!
*یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ له ژماره‌ی كورسییه‌كانیان دڵنیا نین.
*شاسوار عه‌بدولواحید له زیندان ده‌رهێنراوه و ئازاد نه‌كراوه.
*سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان به بارمته گیراوه.
*سه‌رۆكی حكومه‌ت لای هه‌ندێك لایه‌ن ته‌نها حه‌زه و نابێته راستی.
*یه‌كێتی خۆی به خاوه‌نی حكومه‌ت نه‌زانیوه.
*هه‌رێمی كوردستان چاڤی لاند نییه به خه‌ڵك بفرۆشرێت.
*سه‌بری پارتی سنووری هه‌یه.
PM:11:23:24/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت