هێمن هه‌ورامی: بنه‌مای شه‌راكه‌ت و سازان كراوه‌ته بناغه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی
وێستگه‌نیوز –
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی خوازیاره لایه‌نه‌كان هاوكار بن له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دانوستاندنه‌كان ببرێنه ناو په‌رله‌مان، ده‌شڵێت: "بنه‌مای شه‌راكه‌ت و سازان كراوه‌ته بناغه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی".
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه *مه‌رجی سه‌ره‌كی و زه‌مینه سازی بۆ ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ئێستای كوردستان كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌رپرسیار بوونی هه‌موو لایه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه یاسایی و سیاسی و نیشتیمانیه‌ی كه وه‌ك به‌رئه‌نجامی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 20 ی 10ی 2024 له‌ئه‌ستۆی سه‌رجه‌م هێزه به‌شداربووه‌كانه.
*ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانی كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه رایگه‌یاند هه‌نگاوێكی گرنگ و چاره‌نووسسازه.
*پارتی خوازیاره سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌ڕێزه‌كان هاوكار بن له هێنانه‌دی ئه‌ركی سیاسی و نیشتیمانی به‌وه‌ی په‌رله‌مان كارا بكریًتهوه و رێڕه‌وی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان ببرێنه ناو دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان.
*پارتی وه‌ك هێزی براوه‌ی یه‌كه‌م له دوایین هه‌ڵبژاردندا به 400 هه‌زار ده‌نگ پێش هه‌ردوو هێزی دووه‌م و سێیه‌می كوردستانه.
*پارتی مافی دیموكراسی و سیاسی خۆیه‌تی ئه‌م ئه‌نجامانه وه‌ك بنه‌مایه‌ك له گفتوگۆكانیدا به‌كار بێنێت.
*به‌ڵام له ریككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كه دوای نزیكه‌ی شه‌ش مانگ گفتوگۆ له ئایاری 2025 ئیمزا كراوه بنه‌مای شه‌راكه‌ت و سازان كراوه‌ته بناغه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی.
ئه‌م وتانه‌ی هێمن هه‌ورامی له‌میانی پێشوازی و دیداری له‌گه‌ڵ لیۆ جۆن كونسوڵی گشتی كۆماری میللی چین و جێگره‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر هات.
PM:09:57:24/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت