شاسوار عه‌بدولواحید: ئه‌م حوكمڕانییه‌ی هه‌رێم یان نامێنێت یان چاك ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز –
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نه‌وێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:
*له دوای 1992 یه‌كه‌مجاره پارتی و یه‌كێتی ناتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن.
*به‌هۆی ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه گۆڕانكاری روویداوه و نه‌وه‌ی نوێ بووه‌ته هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
*له ئێستادا له هه‌رێم حكومه‌ت و حوكمڕانمان نییه، دامه‌زراوه‌كانمان بێ به‌ها كراون.
*سه‌رۆكی حكومه‌ت پۆسته‌كه‌ی ناشه‌رعی و نایاساییه.
*بڕیارمان داوه سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم بۆ هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ بێت.
*هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنەکە لەگەڵ یەکێتی واژۆ دەکەین.
*ده‌بێت پارتی سازش بكات له هه‌ندێك پۆست و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
*پارتی ده‌بێت بزانێت به 39 كورسییه‌وه زه‌حمه‌ته هه‌موو پۆسته‌كانی له‌لابێت.
*پێویست ناكات هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته له ده‌ست یه‌ك كه‌س و بنه‌ماڵه‌دا بێت.
*سروه عه‌بدولواحید وه‌زیری ژینگه له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت داوای مووچه‌ی خه‌ڵكی كرد.
*هه‌ر بڕیارێك بده‌ین له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵكدا ده‌یده‌ین.
*له به‌غدا و هه‌رێمیش شه‌ڕ له‌سه‌ر قوت و ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین.
*پرۆژه‌كه‌ی ئێمه جێبه‌جێ بكرێت بازاڕ ده‌بوژێته‌وه و ژیانی خه‌ڵك باش ده‌بێت.
*هه‌وڵده‌ده‌ین ژیانی خه‌ڵك و حوكمڕانی هه‌رێم بگۆڕین.
*پارتی بڕیاری ده‌ستگیركردنی منی داوه و یه‌كێتی جێبه‌جێی كردووه.
*پرۆژه‌یه‌كی جوانمان هه‌یه خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین، یه‌كێتی هاتووه‌ته پێشه‌وه تا بیخه‌ینه به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌وه.
*هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه ده‌نگ زیاتر ده‌هێنین.
*پارتی په‌رله‌مانیش كارابكاته‌وه، هیچ شتێكی بۆ ناكرێت.
*پارتی 100 كورسیشی هه‌بێت له‌مدیو دێگه‌ڵه‌وه ناتوانێت پۆلیسێك دابمه‌زرێنێت.
*رێككه‌وتنی ئێمه و یه‌كێتی له رق و دژی پارتی نییه.
*كه له‌ناو زیندان بووم، پارتی 10 جار په‌یوه‌ندی به سروه عه‌بدولواحیده‌وه كردووه بۆ رێككه‌وتن، به‌ڵام من وتوومه له زیندان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌كدا ناكه‌م.
*ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له خۆخۆری بێت له 12 ساڵی رابردوودا كاك مه‌سعود و كوڕه‌كه‌ی و براكه‌ی چه‌ندین جار چوونه‌ته به‌غدا، به‌ڵام كاك مه‌سعود یه‌كجار نه‌هاتووه بۆ سلێمانی.
*تا ئێستا بڕیار نه‌دراوه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئێمه و یه‌كێتی.
*ئێستا وه‌ك هاوپه‌یمانییه‌كه 40 كورسیمان هه‌یه و به‌ره‌و 41 كورسیش ده‌ڕوات.
*پێمخۆشه یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بێنه‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مانه‌وه.
*پلانمان به‌ده‌ستوه‌یه بۆ مووچه و گۆڕینی ژیانی خه‌ڵك و گه‌نجان و باشكردنی بازاڕ.
*یان ده‌بێت ئه‌م حوكمڕانییه بگۆرٍێت یان هه‌رێم نامێنێت.
PM:07:41:24/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت