نوێترین لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به مووچه
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ی ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه نییه، ده‌شڵێت: "بڕیاری عێراق سه‌باره‌ت به ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هه‌رێم یاسایی نییه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24ی حوزه‌یرانی 2026، پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه:
*بڕیاری پێشووی حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به ناردنی 120 ملیار دینار له داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا پاڵپشتیی یاسایی نییه.
*له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و تێگه‌یشتن له دۆخی دارایی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه‌م بكرێته‌وه.
*هیچ كێشه‌یه‌ك له‌باره‌ی ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه نییه.
*زۆرجار دوای دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌وانه ده‌كرێت.
*هه‌ولێر و به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا نزیكن له رێككه‌وتن.
*بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی ئه‌م سیسته‌مه نوێیه له ده‌روازه سنوورییه‌كان، چوار مانگ پێویسته.
*بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، 29ـی حوزه‌یران، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگاته به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان پرسی ئه‌سیكۆدا و دۆخی ده‌روازه سنوورییه‌كان تاوتوێ بكه‌ن.
*ئێستا هیچ ئاسته‌نگێك له‌باره‌ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نییه.
*داوامان كردووه له ماوه‌ی ئه‌و چوار مانگه‌ی سیسته‌مه‌كه جێگیر ده‌كرێت، پێدانی دۆلار به نرخی فه‌رمی به بازرگانان ده‌ست پێبكاته‌وه و ئه‌و بازگانه‌ی له نێوان شاره‌كان دانراون و بوونه‌ته ئاسته‌نگ بۆ بازرگانان هه‌ڵبگیرێن.
PM:06:10:24/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت