ئاوات شێخ جه‌ناب: له كوردستان ههژارێكت ده‌ستناكه‌وێت یه‌ك دینار باجی لێوه‌رگیرابێت
وێستگه‌نیوز –
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتوكێك كه تایبه‌ت بوو به حه‌وت ساڵی كاركردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند:
*سێ كابینه‌ی رابردووی حكومه‌تی فیدراڵ فشاری سیاسی و ئابووریی زۆریان كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
*به‌وهۆیه‌وه نه‌مانتوانیوه چاكسازییه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ین.
*ده‌ستكه‌وتێكی گرنگمان ئه‌وه‌یه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانمان له پاشه‌كه‌وته‌وه كردووه‌ته قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌ت.
*وهزارهتهكهم كاره‌كانی به‌شه‌فافی ئه‌نجامداوه، هه‌وڵیداوه له بڕیاره‌كانیدا ره‌چاوی دۆخی خێزانه‌كان بكات.
*له هه‌رێمدا باج به یاسا وه‌رگیراوه و له هه‌موو كوردستاندا یه‌ك كه‌سی هه‌ژارت ده‌ستناكه‌وێت یه‌ك دینار باجی لێوه‌رگیرابێت.
*فشاری ئابووری و مووچه كارتی سیاسین له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كاردێن.
*رۆتین و خه‌رجییه ناپێویستهكانمان كه‌مكردووه‌ته‌وه و داهاتمان زیاد كردووه.
*ئێستا مووچه‌ی هه‌موو مووچه‌خۆران له پاشه‌كه‌وته‌وه بووه‌ته قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌ت.
*17 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری وهزارهتهكهم له‌وماوه‌یه‌دا شه‌ونخونییان كردووه بۆئه‌وه‌ی بتوانن داهات كۆبكه‌نه‌وه و مووچه‌ی مووچه‌خۆران له‌واده‌ی خۆی دابه‌ش بكرێت.
AM:12:11:24/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت