مه‌سرور بارزانی: لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵێنیان داوە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ کێڵگە نەوتییەکان دابین بکەن
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ـی حوزه‌یرانی 2026، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای كردنه‌وه‌ی پاركی باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابل له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
* خەڵکی کوردستان شایەنی ئەوەن زیاتر خزمەت بکرێن.
*هیچ پاساوێك نییه بۆ رێگریكردن له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
*هەر لایەنێک رێگری لە کاراکردنەوەی پەرلەمان بکات، دەبێت بەرپرسیار بێت بەرامبەر خەڵکی کوردستان.
*هه‌موو میدیاكاران جێگه‌ی رێزن، رێزگرتنی هه‌مووان پێویسته، ئه‌وانیش ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه كاری خۆیان بكه‌ن.
*خۆشحاڵم كه ده‌بینم ژماره‌یه‌ك یاریزانی كورد له چه‌ند هه‌ڵبژاردیه‌ك یاری ده‌كه‌ن و له مۆندیال به‌شدارن.
*جێگای شانازییه كه كورد لاوی له‌م شێوه‌یه‌ی پێگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده جێگه‌ی داخه كه به‌ناوی كوردستانه‌وه به‌شداریان نه‌كردووه.
*هیوادارین رۆژێك له رۆژان هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداریی له مۆندیال بكات
*گه‌یشتووینه‌ته هه‌ندێك ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی و مه‌بده‌ئیی ده‌رباره‌ی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بڕوات، چاوه‌ڕێین له داهاتوویه‌كی نزیك چاره‌سه‌ر بكرێت.
*پێشتریش ئاماژه به‌وه‌دابوو، كه 120ملیار دینار له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه، كه ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بدرێته حكوومه‌تی فیدراڵ
* ئه‌وه‌ی له یاسادا هاتووه ده‌بێت نیوه‌ی داهاتی فیدراڵییه‌كان به حكومه‌تی فیدراڵی بدرێت.
*له كابینه‌ی پێشتری عێراق ئه‌م بڕه پاره‌یه وه‌ك بڕیارێك بووه و خه‌ریكی پێداچوونه‌وه‌ین به‌و بڕه پاره‌یه‌دا.
*هیوادارین داهاته ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق زیاد بكرێت، چه‌ند داهات زیاد بكرێت ئه‌و كات ده‌توانین داهاتی زیاتر به حكومه‌تی فیدراڵ بده‌ین.
*هەرچەندە عێراق بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە کێشەی سیولەی بۆ دروستبووە، بەڵام ناکرێت جیاوازی بکرێت لە نێوان مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق.
*عێراق شاندی ناردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵێنیان داوە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ کێڵگە نەوتییەکان دابین بکەن.مه‌سرور بارزانی: لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵێنیان داوە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ کێڵگە نەوتییەکان دابین بکەن
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ـی حوزه‌یرانی 2026، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای كردنه‌وه‌ی پاركی باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابل له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
* خەڵکی کوردستان شایەنی ئەوەن زیاتر خزمەت بکرێن.
*هیچ پاساوێك نییه بۆ رێگریكردن له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
*هەر لایەنێک رێگری لە کاراکردنەوەی پەرلەمان بکات، دەبێت بەرپرسیار بێت بەرامبەر خەڵکی کوردستان.
*هه‌موو میدیاكاران جێگه‌ی رێزن، رێزگرتنی هه‌مووان پێویسته، ئه‌وانیش ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه كاری خۆیان بكه‌ن.
*خۆشحاڵم كه ده‌بینم ژماره‌یه‌ك یاریزانی كورد له چه‌ند هه‌ڵبژاردیه‌ك یاری ده‌كه‌ن و له مۆندیال به‌شدارن.
*جێگای شانازییه كه كورد لاوی له‌م شێوه‌یه‌ی پێگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده جێگه‌ی داخه كه به‌ناوی كوردستانه‌وه به‌شداریان نه‌كردووه.
*هیوادارین رۆژێك له رۆژان هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداریی له مۆندیال بكات
*گه‌یشتووینه‌ته هه‌ندێك ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی و مه‌بده‌ئیی ده‌رباره‌ی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بڕوات، چاوه‌ڕێین له داهاتوویه‌كی نزیك چاره‌سه‌ر بكرێت.
*پێشتریش ئاماژه به‌وه‌دابوو، كه 120ملیار دینار له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه، كه ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بدرێته حكوومه‌تی فیدراڵ
* ئه‌وه‌ی له یاسادا هاتووه ده‌بێت نیوه‌ی داهاتی فیدراڵییه‌كان به حكومه‌تی فیدراڵی بدرێت.
*له كابینه‌ی پێشتری عێراق ئه‌م بڕه پاره‌یه وه‌ك بڕیارێك بووه و خه‌ریكی پێداچوونه‌وه‌ین به‌و بڕه پاره‌یه‌دا.
*هیوادارین داهاته ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق زیاد بكرێت، چه‌ند داهات زیاد بكرێت ئه‌و كات ده‌توانین داهاتی زیاتر به حكومه‌تی فیدراڵ بده‌ین.
*هەرچەندە عێراق بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە کێشەی سیولەی بۆ دروستبووە، بەڵام ناکرێت جیاوازی بکرێت لە نێوان مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق.
*عێراق شاندی ناردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵێنیان داوە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ کێڵگە نەوتییەکان دابین بکەن.
PM:09:10:23/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت