له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان، دوو كارمه‌ندی سه‌نته‌ری تیشكی رانیه سزا دران
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن –
له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌هۆی نائامادهبوونیان له كاتی ده‌وامدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین دوو كارمه‌ندی سه‌نته‌ری تیشكی رانیه‌ی سزادا و ئاگاداركردنه‌وه‌شی ئاراسته‌ی ئیداره‌ی سهنتهكه كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین روونكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به رووداوی هاتووچۆكهی ئه‌مڕۆی شاری رانیه بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌س و كاری كۆچكردوان ده‌كه‌ین و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
*ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه ده‌كه‌ین كه دڵسۆزانه كاری خۆیان كرد له‌به‌هاناوه‌چوونی برینداره‌كانی ئه‌و كاره‌ساته.
*دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وگرته ڤیدۆیه‌ش كه له‌سه‌ر سه‌نته‌ری تیشك له رانیه بڵاوكرایه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا.
*دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد، ده‌ركه‌وت سه‌ره‌ڕای ئه‌وخزمه‌تانه‌ی پێسكهشی بریندرهكان كرابوو به‌ڵام له‌پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه لیژنه‌كه سزای بۆ كه‌مترین كه‌مته‌رخه‌می ده‌ركرد.
*دوو له‌و كارمه‌ندانه‌ی كه به‌كه‌مته‌رخه‌م دیاریكران سزادران و سزای ئاگاداركردنه‌وه‌ش ئاراسته‌ی ستافی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌نته‌ره‌كه كرا.
PM:07:43:23/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت