قوباد تاڵه‌بانی: قۆناغێكی نوێ له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی روسیا رایگه‌یاند كه قۆناغێكی نوێ له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه و پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2026 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له ئێلبروس كوتراشێڤ، باڵیۆزی روسیا له عێراق و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی ماكسیم رۆبین، كونسوڵی گشتیی روسیا له هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، باس له دواین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌ره‌نجامێكی دڵخوازی بۆ هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا. له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به ئاماژه‌دان به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، جه‌ختی كرده‌وه قۆناغێكی نوێ له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه.
قوباد تاڵه‌بانی وتی: "پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق و باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییان".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند كه "له‌م قۆناغه‌دا عێراق هه‌نگاوی باشی ناوه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتگیری ئه‌م حكومه‌ته نوێیه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانێت عێراق له ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بپارێزێت".
PM:05:06:23/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت