بافڵ تاڵەبانی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین وایین پەرەسەندنە سیاسییەکانیان تاوتوێکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانی کرد و سەرەخۆشی لێکرد بەهۆی کۆچی دوایی براکەیەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێ کران.
بافڵ تاڵەبانی پێزانینی بۆ رۆڵی کاریگەری مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین هەبوو لە هەوڵەکانی بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان و هەردوولا لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هاوڕابوون.
PM:12:07:23/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت