خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی زیادکرا
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، زیادکردنی خزمهتگوزاری جیاكردنهوهی خێزانی له فۆرمی خۆراكی ئهلیكترۆنی راگهیاند.
لەوبارەیەوە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "خزمەتگوزاری زیادکردنی ئەو کەسانەی کە هاوسەرگیریان کردووە ناویان لە فۆڕمی خۆراکدا نییە کاراکراوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم خزمەتگوزارییەی کە ئێستا کارا کراوە ئەو هاوسەرانە دەگرێتەوە کە ژن و پیاوەکە لەسەر فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی پیاوەکەن و دەتوان فۆڕمەکانیان جیابکەنەوە، بەڵام ئەو هاوسەرانەی کە ژنەکە لەسەر ماڵی باوکی و کوڕەکەش بەهەمان شێوە لەسەر ماڵی باوکیەتی کاتێکی دیکە خزمەتگوزارییەکەیان بۆ کارا دەکرێت و دەتوانن فۆڕمەکانیان جیابکەنەوە".
PM:05:21:22/06/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت