رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو: ته‌ندروستی کەژاڵ ڕەحمانی ناجێگیره
وێستگه‌نیوز –
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند كه باری ته‌ندروستی کەژاڵ ڕەحمانی، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی سنە كه ماوەی 16 ڕۆژە وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر دەستگیركردنی خۆی و بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتووه، ناجێگیره و له مه‌ترسیدایه.
رێكخراوی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه كه كه‌ژاڵ ره‌حمانی له كاتی دهستگیركردنیهوه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی ده‌ستگیركردنی خۆی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و گوشاره‌كانی سه‌ریان بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، مانی له خواردن گرتووه.
هه‌نگاو ده‌ڵێت: "كه‌ژاڵ ره‌حمانی به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی له مانگرتن له خواردن، تووشی دابه‌زینی توندی په‌ستانی خوێن بووه و لانی كه‌م جارێك له ژووری تاكه‌كه‌سیدا بوراوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌رباری راسپارده‌ی پزیشكانی بنكه‌ی ته‌ندروستیی به‌ندیخانه سه‌باره‌ت به پێویستیی كۆتاییهێنان به مانگرتن، ئه‌م ژنه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه رایگه‌یاندووه تا كاتی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی و وه‌ستاندنی فشاره‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌رده‌وام ده‌بێت له مانگرتن له خواردن".
رێكخراوی هه‌نگاو پێشتر رایگه‌یاندبوو كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 6ی حوزه‌یران، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی كه‌ژاڵ ره‌حمانی و براكه‌ی دانیاڵ ره‌حمانی (خوێندكاری زانكۆی ئازادی سنه) له كامیاران و به توندوتیژییه‌كی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دابوو كه چه‌ند كاتژمێر دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌ژاڵ و دانیاڵ، عیسا فه‌یزی، چالاكی مه‌ده‌نی، به‌ندكراوی سیاسیی پێشوو و هاوسه‌ری كه‌ژاڵ ره‌حمانی، كاتێك كه بۆ به‌دواداچوونی چاره‌نووسی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ژن براكه‌ی سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامیارانی كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده ئه‌منییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه كه تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته، زانیارییه‌كی ورد له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی راگرتنی عیسا فه‌یزی و دانیاڵ ره‌حمانی له‌به‌رده‌ستدا نییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌بووه.
PM:03:58:22/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت