له ئاگری مارکێتەکەی هه‌ولێردا دوو كه‌س برینداربوون
وێستگه‌نیوز، هه‌ڵبه‌ست ئیبراهیم –
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر پاش هه‌وڵێكی زۆر توانرا ئه‌و ئاگره‌ی له ماركێتێك له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری كه‌وته‌وه، كۆنترۆڵ بكرێت، ده‌شڵێت: "دوو كه‌س بریندار بوون".
شاخه‌وان سه‌عید وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به وێستگه‌نیوزی وت كه:
*كاتژمێر 3:40 خوله‌ك ئاگر له ماركێتێك له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری كه‌وته‌وه.
*ماركێته‌كه دووقاته و له قاتی سه‌ره‌وه كه شوێنی به‌ڕاده‌كانه ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
*12 تیمی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بوون.
*دوای 40 خوله‌ك توانراوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
*له رووداوه‌كه دوو كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی به‌رگری شارستانیه و ئه‌وی تریان كارمه‌ندێكی ماركێته‌كه بووه و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمێرجێنسی كراوه.
PM:06:08:21/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت