بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە
وێنەکە، ئەرشیف
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز بێت، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی دەستیپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری وێستگەنیوز بێت، کۆبوونەوەی هەردوو حزب لەگەڵ ئەو شاندەی پارتی کە بڕیارە سەردانی لایەنەکان بکات تاوتوێکراوە.
سەردانی شاندی پارتی بۆ لای لایەنەکان لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە.
ئەم کۆبوونەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەنی، سەرۆکی حزبەکە کۆدەبێتەوە و بەپێی ئەو زانیارییا نەبێت کە میدیای یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێدەكرێت.
PM:03:23:21/06/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت