سەرۆکی هەرێمی کوردستان دێتە سلێمانی
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە 21ی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەچەکدارەکانی هەرێمی کوردستان بێتە سلێمانی.
هۆکاری سەردانەکەش بەشداریکردنیەتی لەرێورەسمی بەخشینی پلەی ئەفسەری لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان.
بەپێی زانیارییەکان لەم رێورەسمەدا 210 خوێندکار دوای 9 مانگ لەمەشق و راهێنانی سەربازی پلەی ئەفسەریی ملازمیان پێدەبەخشرێت، دەرچوانی خولەکە هەموویان کوردن و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن لە پسپۆڕییە جیاوازەکان
هەروەها ئەفسەرە نوێیەکان پێشتر لەهێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کوردستان خزمەتیان کردووە کە 154 ئەفسەر بۆ پێشمەرگە و 56ـیان بۆ وەزارەتی ناوخۆدەبن.
AM:08:42:21/06/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت