بافڵ تاڵەبانی و نزار ئامێدی جەختیان لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردەوە


وێستگەنیوز-

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 20ی حوزەیرانی 2026، لە دەباشان لەگەڵ نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکان کرایەوە، بۆ پاراستنی سەقامگیریی لە وڵاتدا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا کێشەکانی هەولێر و بەغدا خرانەبەر باس و دووپات لە چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکدابن و رێگەنەدرێت ململانێ سیاسییەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژیانی هاونیشتمانییان هەبێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، پەیوەست بە رێککەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا هەردوولا بە گرنگییەوە لێیان روانی بە ئاڕاستەی نەهێشتنی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ.


PM:04:21:20/06/2026




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو