وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە چیای قەرەچووغ ئەنجام دا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی زیاتر بۆ هاوڵاتییانی ناوچەکە، ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە سنووری گوندەکانی کەندێناوێ و زنجیرە چیای قەرەچووغ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا".


ئاماژە بەوەکراوە، ئەوەشیان بەمەستی گەڕان و پشکنین بۆ ئەو ناوچانەی گومانی لێ دەکرا كردووە، كە "مۆڵگە و حەشارگەی چەکدارانی داعش و چکدارە نەناسراوەکانی لێ بێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیوای 18ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و فیرقەی 14ی سوپای عێراق بەشدار بوون، كە تیایدا سنووری ناوچەی کەندێناوە و زنجیرە چیاکانی قەرەچووغ کێوماڵ کران".


PM:11:28:18/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو