مه‌لا به‌ختیار: به دیفاكتۆ دوو هه‌رێمی هه‌یه و پێشمه‌رگه و پۆلیسمان یه‌ك نه‌خستووه
وێستگه‌نیوز –
مه‌لا به‌ختیار كه‌سایه‌تی سیاسی و نووسه‌ر له چاوپێكه‌وتنێدا له‌گه‌ڵ رووداو رایگه‌یاند:
*پارتی و یه‌كێتی ناتوانن خۆیان ئه‌م كێشه‌یه به ته‌واوی كۆتایی پێ بهێنن.
*دوای مردنی مام جه‌لال، ئاستی تێگه‌یشتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندییان به‌ره‌و تێكچوون چووه و بێمتمانه‌ییه‌كی قوڵ هه‌یه.
* هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌مان یه‌ك نه‌خستووه، پۆلیسمان یه‌ك نه‌خستووه، زمانی كوردیمان یه‌ك نه‌خستووه. به دیفاكتۆ دوو هه‌رێمی هه‌یه.
*له دوای 35 ساڵ راپه‌ڕین نه‌مانتوانیوه خاكه‌كه‌مان یه‌ك بخه‌ین، زمانه‌كه‌مان یه‌ك بخه‌ین، هێزه‌كه‌مان یه‌ك بخه‌ین، ئاسایشمان یه‌ك بخه‌ین، دارایییه‌كه‌مان به كامڵی له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره‌كان یه‌ك بخه‌ین، ئێ باشه، ته‌نانه‌ت زمانی كوردیشمان یه‌ك نه‌خست.
*بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستاش نازانێ گۆڕانی كوردستانییه یان عێراقییه.
* بۆ مێژوو ده‌ڵێم گۆڕان و یه‌كێتی من ئاشتم كردوونه‌ته‌وه. من هێرۆخانم برد بۆ ماڵی كاك نه‌وشیروان له 17ی شوباتدا و زه‌وینه‌م خۆش كرد كه نه‌وشیروان مسته‌فا و دواییش وه‌فدێكیان بێت، جه‌نابی مام جه‌لال ببینن.
*گۆڕان تاوێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، تاوێك دژی یه‌كێتی، تاوێك له‌گه‌ڵ پارتی، تاوێك دژی پارتی، تاوێك له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، تاوێك نه‌خێر بكشێنه‌وه له حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی نه‌بوونی روانگه‌یه‌كی ستراتیژییه بۆ ئه‌لته‌رناتیڤ.
* كاركردن ته‌نیا له‌سه‌ر سایكۆلۆجی و ورووژاندنی سایكۆلۆجی خه‌ڵك بۆ دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات، پۆپۆلیزمه و ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌وه‌ی نوێ وابوو.
*پێم باشه كه نه‌وه‌ی نوێ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هاوپه‌یمانی نه‌بێت به په‌یمانێك بۆ دژایه‌تیكردنی پارتی.
*له‌و كاته‌ی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی نزیك بوونه‌ته‌وه، ناكۆكییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی قووڵتر بووه.
*رێككه‌وتنی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی به ئاسایی له‌دایك نه‌بوو.
* كاك شاسوار ده‌یویست كوڕانی مام جه‌لال له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را له سێداره بدا، ئیتر چۆن رێك ده‌كه‌وت ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی زیندان نه‌بووایه.
*من دژی رێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی نه‌بووم، به‌ڵام ئێستاش ده‌ڵێم ئه‌و كاته‌ش دژی ئه‌وه بووم یه‌كێتی و گۆڕان دژی پارتی بن، یان پارتی و گۆڕان دژی یه‌كێتی بن.
*مادام رێككه‌وتن ناكرێت له نێوانی یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌ته‌كه پێكنه‌هات، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی گرێیه‌كی خستووه‌ته نێو پرۆسه‌كه‌وه.
* یه‌كێتی مینبه‌ری جیاوازی تێدا نه‌ماوه.
*حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی له به‌غدا بۆ ئه‌مریكا گرنگه، نه‌ك له‌سه‌ر حسابی كورد، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه وا بزانن ئه‌مانپێچنه‌وه.
*باشووری كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی رۆژگاری ره‌شی نائومێدی و رووخان و بچووككردنه‌وه.
* ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن باشتر ده‌بێت، چاره‌سه‌ریشی نه‌كه‌ن له ده‌ره‌نجامدا به رای من ئه‌مریكا بڕیار ده‌دات كێ نوێنه‌ری كورده و كێ نوێنه‌ری كوردی یه‌كگرتووه ده‌بێت.
PM:02:29:18/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت