رێكخراوی CPT: سوپای توركیا (139) بنكه و باره‌گای سه‌ربازی له‌ناو خاكی هه‌رێم هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه سوپای توركیا (139) بنكه و باره‌گای سه‌ربازی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
كامه‌ران عوسمان له رێكخراوی Community Peacemaker Teams - Iraqi Kurdistan ی ئه‌مریكی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكرده‌وه ونووسیویه‌تی: "داگیركاری له چاوی كامێرای سه‌ربازانی توركیاوه!".
كامه‌ران عوسمان ده‌ڵێت: "ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه، له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی سوپای توركیا له‌ناو قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراوه. له ڤیدیۆكه‌دا، ئه‌و ڕێگا سه‌ربازییه نوێیه‌ی سوپای توركیا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له ماوه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیدا به‌قوڵایی (9) كیلۆمه‌تر له گه‌لی پساغا له زاخۆ دروستكراوه".
راشیگه‌یاندووه كه "سوپای توركیا (139) بنكه و باره‌گای سه‌ربازی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه. له‌ماوه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیدا ته‌واوی ئه‌و بنكه و باره‌گایانه، به تۆڕێكی ڕێگاوبانی سه‌ربازییه‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. بۆ دروستكردنی ئه‌و ڕێگا سه‌ربازییانه، ده‌یان هه‌زار دار بڕاونه‌ته‌وه و شاخ و چیا و زناری كوردستانیش ته‌قێندراونه‌ته‌وه".
PM:01:48:18/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت