ئاڵا تاڵه‌بانی له به‌غدا پۆستێكی نوێ وه‌رده‌گرێت
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح –
ئاڵا تاڵه‌بانی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له به‌غدا پۆستێكی نوێ وه‌رده‌گرێت و كرا به راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ژنان.
ئه‌مڕۆ ئاڵا تاڵه‌بانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه‌نیوز، رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ژنان دراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، له پۆسته نوێیه‌كه‌یدا به‌فه‌رمی ده‌ست به‌كار بێت.
ئاڵا تاڵه‌بانی چه‌ندین ساڵه وه‌ك په‌رله‌مانتار و چالاكوانی دیاری بواری ژنان له به‌غدا كارده‌كات و ناوێكی ناسراوه له شه‌قامی عێراقیدا.
PM:11:16:17/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت