"دوو حاڵه‌تی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون له هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا"
وێستگه‌نیوز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌مین جار له‌م ساڵدا دوو حاڵه‌تی تووشبوو به تای خوێنبه‌ربوون له هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*دوو حاڵه‌تی تووشبوو به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌شاری هه‌ولێر تۆماركرا، كه بریتیه له باوك و كوڕ ته‌مه‌ن 71 ساڵ و 29 ساڵ له‌هه‌مان خێزان و دانیشتووی گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێرن.
*به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ناو ماڵ له دوو هه‌فته‌ی رابردوو و به‌ركه‌وته‌ی ئاژه‌ڵی تووشبوو و پێكهاته و ده‌رهاویشته‌كانی دوای سه‌ربڕین تووشبوون.
* دوای سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و گومانلێكردن به‌نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون و بوونی نیشانه‌كانیان، چه‌ندین ڕێكاری ده‌ستنیشانكردن و پشتڕاستكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆیان گیراوه‌ته‌به‌ر.
*له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و باری ته‌ندروستی یه‌كێكیان تا ڕاده‌یه‌ك جێگیره و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ناجێگیره.
*داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
*له‌كاتی بوونی گومان و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ پێویسته تیمه‌كانی ڤێترنه‌ری ئاگاداربكه‌نه‌وه و هاوڵاتیانی به‌ركه‌وتووانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ یان به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵ له‌كاتی بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروست، به‌خێرایی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن بێ دواكه‌وتن.
*تا ئێستا دوای بوونی چه‌ندین حاڵه‌تی گومانلێكراوی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان و هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه و به‌دواداچوون و پشكنین بۆ گومانلێكراوانی ئه‌مساڵدا له‌ماوه‌ی ڕابردوو، ده‌ره‌نجام ته‌نها دوو حاڵه‌ت ده‌سنیشانكراون و پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
*جگه له دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ چاره‌سه‌ری هاتوونه نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
PM:06:23:17/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت