دادی عێراق بۆ وێستگه‌نیوز: له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تاووتوێی جێبه‌جێكردنی سه‌روه‌ری یاسامان كرد


وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
وه‌زیری دادی عێراق و بریكاری وه‌زیری داد له‌ هه‌رێمی كوردستان تاووتوێی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی سه‌روه‌ری یاسایان كرد.


موراد ساعیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دادی عێراق به‌ وێستگه‌نیوزی وت، "خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق پێشوازی له‌ شیلان عارف بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ داد له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و تاووتوێی كۆمه‌ڵێك دۆسیی هاوبه‌ش و رێگاكانی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولایان كردووه‌".

وتیشی: "هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌ره‌پێدانی كاری داده‌وری و یاسایی كردووه‌ و تاوتوێی ستراتیژی سه‌روه‌ری یاسایان كردووه‌ له‌گه‌ڵ چۆنێتی جێبه‌جێكردنی به‌مه‌بستی به‌هێزكردنی دادوه‌ری".


PM:05:51:17/06/2026






ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو