ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: هه‌رێم مافی وه‌رگرتنی به‌شی شایسته و یاسایی خۆی له خه‌رجییه حاكیمه‌كان هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م وه‌رگرتنه‌وه و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، هاوكات پێداگیری له مافی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی به‌شی شایسته و یاسایی خۆی له خه‌رجییه حاكیمه‌كان ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م وه‌رگرتنه‌وه و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، هاوكات پێداگیری له مافی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی به‌شی شایسته و یاسایی خۆی له خه‌رجییه حاكیمه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2026، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگی تاوتوێ كرد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران باسی له دۆخی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كرد كه خانه‌نشین بوون و هێشتا مووچه‌ی خانه‌نشینییان وه‌رنه‌گرتووه. له‌م باره‌یه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌یه‌كی خێرا و یاسایی كرایه‌وه و ڕاسپارده‌ی پێویست به وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان درا تا به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ، هه‌موو هه‌نگاوه یاسایی و كارگێڕییه‌كان بگرنه‌به‌ر بۆ دابینكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و كه‌سانه له ڕۆژی شایسته‌بوونیانه‌وه.
پاشان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بابه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رزی چاندنی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه، له چوارچێوه‌ی پلانی ساڵانه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم، به وردی تاوتوێ كرد.
له‌م باره‌یه‌وه، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ڕاپۆرتێكی وردی پشتبه‌ستوو به زانیاری و داتا و ژماره‌ی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر ته‌واوی ته‌وه‌ره‌كان و بڕی گه‌نمی به‌رهه‌مهاتوو و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنه‌وه و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كاندا هه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له حكومه‌تی فیدڕاڵ .
دواتر هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، زانیاری و ورده‌كاریی پێویستیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته خسته ڕوو.
دوای گفتوگۆی فراوان و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا، په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رده‌وام بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م وه‌رگرتنه‌وه و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێمی كوردستاندان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بازرگانی و پیشه‌سازی، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ڕاسپێردران به هاوئاهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش، میكانیزمێكی گونجاو دابنێن بۆ ساخكردنه‌وه و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ، وه‌ك لایه‌نی به‌رپرسیار، پێویسته پلانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران، به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسان جێبه‌جێ بكات و له هه‌مان كاتدا، تایبه‌تمه‌ندی و پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌رچاو بگرێت.
له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، بابه‌تی شایسته‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خانه‌نشینی تاوتوێ كرا. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌رجه یاساییه‌كانی ته‌مه‌ن و ماوه‌ی خزمه‌تی پێویست بۆ خانه‌نشینییان ته‌واو كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كانی خانه‌نشینی، مافی ته‌واوی خانه‌نشینییان هه‌یه و ده‌بێت ئه‌م مافه‌یان پارێزراو بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی دا، كه له سه‌رۆكایه‌تی دیوان، سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی و ئابووری پێكدێت، بۆ دانانی ڕێكار و میكانیزمی پێویست به پێی یاسا و ڕێنماییه په‌یوه‌ندیداره‌كان و دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنیان به شێوه‌یه‌كی دروست.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆیه‌كی وردی له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی بودجه‌ی حاكیمه كرد؛ ئه‌و خه‌رجیانه‌ی له بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵییه‌وه بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت، له‌وانه‌ش بابه‌تی پسووڵه‌ی خۆراك و سه‌به‌ته‌ی خۆراكیی مانگانه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌گه‌ڵ پشتگیریكردنی له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌به‌ته‌ی خۆراك، جه‌ختی له‌سه‌ر مافی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ وه‌رگرتنی به‌شی شایسته و یاسایی خۆی له خه‌رجییه حاكیمه‌كان، وه‌ك خۆراك، ده‌رمان، به‌بازاڕكردنی گه‌نم، پشتیوانیی وزه و كاره‌با و هتد، به شێوه‌یه‌ك كه هاووڵاتیانی هه‌رێم به ته‌واوی سوودمه‌ند بن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دیوان و سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕاپۆرتێكی ورد، پشتبه‌ستوو به داتا و زانیاری دروست و بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مافانه له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵ به شێوه‌یه‌كی ڕوون جێگیر بكرێن، هه‌روه‌ها ڕێكاره خێرا و كاریگه‌ر بگیرێنه‌به‌ر بۆ دڵنیابوون له وه‌رگرتنی ماف و شایسته‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی حاكیمه.
PM:04:20:17/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت