هێمن هه‌ورامی: ئه‌مریكا هیچ گوشارێكی نه‌كردووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز –
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا هیچ گوشارێكی نه‌كردووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی به‌رپرسیاره له‌وه‌ی تا ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان كارا نییه، ده‌شڵێت: "ئێستا هێزی 70 و هێزی 80 نه‌ماوه و هیچ هێزێکیش نییە سەر بە پارتی بێت".
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رووداو:
*قسه و باسی لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان راست نییه.
*پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو عێراقدا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.
*هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا ستراتیژییه.
*هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت، عێراقیش به‌هێز ده‌بێت.
*ئێستا هێزی 70 و هێزی 80 نه‌ماوه و هیچ هێزێکیش نییە سەر بە پارتی بێت.
*تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیچ گوشارێكی نه‌كردووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.
* ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی پارتی رازیبووه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بدات به یه‌كێتی، ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، هیچ بایه‌تێكی وا باسنه‌كراوه.
*ئومێدمان ده‌خواست براده‌رانی یه‌كێتی به‌ده‌مووچونێكی باشتریان هه‌بوایه بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانی.
* له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی هه‌ن و نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامێكی كۆنكرێتی، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامه.
*خه‌ڵكی كوردستان پرسیار له نه‌وه‌ی نوێ بكات كه سه‌رۆكی ته‌مه‌ن له‌وانه، بۆچی بڕگه‌ی دوای سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران جێبه‌جێناكه‌ن كه هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه.
*یه‌كێتی به‌رپرسیاره له‌وه‌ی تا ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان كارا نییه.
*یه‌كێتی 39 كورسی په‌رله‌مانی نییه و هاوپه‌یمانی سجن پێی ناوترێت هاوپه‌یمانی سیاسی.
*كاتێك یه‌كێتی ده‌بوو به خاوه‌نی 39 كورسی كه پێش هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ پێكبهێنایه و به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان بكردایه.
*به‌ر له سجنكردنی، بۆ باسی رێككه‌وتنی سیاسی و 39 كورسی نه‌ده‌كرا، بۆیه ئه‌مه رێككه‌وتنی سیاسی نییه، رێككه‌وتنی سجنه.
*پارتی ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێتی مامه‌ڵه ده‌كات، ئیتر خوای ئه‌كرد یه‌كێتی له‌به‌ركه‌وته‌ی خۆی ئه‌م براده‌ره‌ی ده‌كرده جێگری سه‌رۆك وه‌زیران یان ئه‌یكرده سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به پارتیه‌وه نییه.
PM:11:16:16/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت