هۆشیار سیوه‌یلی: پرسی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی تۆم باراك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم پێكهێنانی حكومه‌ت بوو
وێستگه‌نیوز -
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه پرسی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم پێكهێنانی حكومه‌ت بوو، ده‌شڵێت: "كێشه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانه، نه‌وه‌ك به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردن".
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رووداو:
*له ماوه‌ی ئه‌م 20 مانگه‌دا كه پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت دواكه‌وتووه، هه‌میشه ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان باسی لێوه كراوه.
*تۆم باراك كه‌سایه‌تییه‌كی باڵای ئه‌مریكایه و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و له كۆبوونه‌وه‌كانیدا پرسی تێپه‌ڕاندنی بنبه‌ستی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌ت وه‌ك بابه‌تێكی سه‌ره‌كی باس كراوه.
*ئه‌گه‌ر خۆمان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین، نه ئه‌مریكا و نه هیچ وڵاتێكی دیكه ناتوانن بۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌وان وه‌ك دۆست داوامان لێ ده‌كه‌ن به زووترین كات ریككه‌وتن بكه‌ین، چونكه ئه‌م كێشه‌یه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست كردووه.
*نزیكه‌ی ساڵێك لیژنه‌ی دانوستاندنكاری پارته‌كه‌ی و یه‌كێتی گفتووگۆیان كرد و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی حكومه‌ت و دیدگه‌ی به‌ڕێوه‌بردن گه‌یشتنه ئه‌نجام و هه‌ردوولا واژۆیان له‌سه‌ر كرد.
*زۆربه‌ی داخوازییه‌كانی یه‌كێتی له‌و دیدگه‌یه‌دا جێگیر كران، به‌ڵام كاتێك گه‌یشته سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، پرۆسه‌كه تووشی كۆسپ و كێشه بوو.
*ئێستا كێشه‌كه له‌سه‌ر هه‌ندێك پۆستی گرنگ ماوه كه یه‌كێتی داوایان ده‌كات و تاوه‌كو ئێستا ریككه‌وتنیان له‌سه‌ر نه‌كراوه.
*ته‌نیا رێگه‌ی به‌ره‌وپێشچوون دانیشتن و به‌رده‌وامبوونی دیالۆگه.
*پێویسته لایه‌نه‌كان پێشوه‌خته رێكبكه‌ون، چونكه ئه‌گه‌ر كۆنه‌بنه‌وه و باس له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نه‌كه‌ن، په‌رله‌مان كارا نابێته‌وه.
*كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌نگاوی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
*پارتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا ئاماده‌یه بۆ دیالۆگ و تاڕاده‌یه‌ك گه‌شبینین، چونكه هه‌وڵه‌كان گه‌وره‌ن و هه‌مووان تێده‌گه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی سه‌ختدایه و پێویستی به تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بنبه‌سته سیاسیه‌یه.
PM:09:35:16/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت