قوباد تاڵه‌بانی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ تۆم باراك به‌رهه‌مدار بوو
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به باڵیۆزی به‌ریتانیای له عێراق رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار بوو، هه‌ردوولاش جه‌ختیان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان و لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له عیرفان سدیق، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا تاووتوێ كران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه كه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندرو بیزلی، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو،، له ده‌ستپێكدا قوباد تاڵه‌بانی ده‌ستخۆشی له باڵیۆزی به‌ریتانیا كرد به‌هۆی سه‌ردانكردنی لالش و ئه‌لقوش و ئاگاداربوون له دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییانی ئێزدی و مه‌سیحی له ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه دواتر باس له حكومه‌تی نوێی عێراق كرا، هه‌ر دوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی پشتیوانیكردن له‌م حكومه‌ته و جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌دا به پێویست زانرا هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا پێكه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق و باشتركردنی دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له ته‌وه‌رێكی دیكه باس له دۆخی ناوچه‌كه كرا و به گرنگییه‌وه باس له رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرا. هه‌ردوولا هاوڕابوون ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌موو ناوچه‌كه".
"له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێم و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كان و لابردنی ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت كرایه‌وه"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵێت.
راشگه‌یه‌ندراوه كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌یدا به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا و به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مداری وه‌سف كرد و تیایدا سه‌رۆكی یه‌كێتی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمه‌وه بۆ نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا روون كرده‌وه.
PM:07:56:16/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت