بافڵ تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: شەرعییەت و متمانەی حکومەتی ئێستای هەرێم خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە
وێستگەنیوز-
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، لە بەغدا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق و سووریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ کران و هەردوولا رێککەوتنی ئەمریکا و ئێرانیان بە گرنگ زانی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
ئاماژە بەوەکراوە، لەپێناو بەدیھێنانی سەقامگیریی سیاسی، ئابووری و ئەمنی، پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێی عێراق جەختی لەسەر کرایەوە، بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەکان.
بافڵ تاڵەبانی نیگەرانی خۆی لەبارەی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و وتی، "شەرعییەت و متمانەی حکومەتی ئێستا خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە".
لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی وزە خرایەبەر باس و سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، "هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە پلانێکی ستراتیجی کێشەی وزە لە تەواوی عێراق چارەسەر بکات".
PM:01:36:16/06/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت