رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کۆیە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی كۆیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تراکتۆرێک روویدا، بەهۆی رووداوەکەوە ئاگر دروست دەبێت و دەبێتە هۆکاری گیانلەدەستدانی شۆفێری هەردوو بارهەڵگرەکە و سەرنشینێكی تراکتۆرەکە. هه‌روه‌ها شۆفێر‌و سەرنشینێکی تری تراکتۆرەکە برینداربوون.
ئاماژە بەوەکراوە، ئه‌و سه‌رنشینه‌ی كه له تراكتۆرهكهدا گیانی له‌ده‌ستداوه كچێكی 10 ساڵان بووه و باوكی كه شۆفێری تراكتۆره‌كه بووه له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه‌ی به برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ماوەیەک رێگەکە داخراوە.
PM:08:29:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت