سبه‌ی كاره‌بای چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سلێمانی و شارباژێڕ ده‌بڕدرێت
وێستگه‌نیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هاووڵاتیانی سنووری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئاگادارکردەوە لەوەی، كه سبەی سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2026، بەهۆی کاری چاکسازییەوە، پێدانی کارەبا بۆ چەند کاتژمێرێک رادەگیرێت.
به‌گوێره‌ی راگەیەندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، سبەی بەهۆی کارکردن و چاکسازی لە هێڵی "132 کەی ڤـی" بازیان – کوردسات، پێدانی کارەبا لە چەند وێستگەیەکی گۆڕین رادەگیرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە پڕۆسەی بڕینی کارەباکە لە کاتژمێر 5:00ی بەیانی بۆ 10:00ی سەرلەبەیانی دەبێت و ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە کارەباکەیان لەسەر وێستگەکانی گۆڕینی کارەبای مۆبایلی (کانی بەردینە، هەواری شار، قەڵاچوالان، شارباژێڕ و ماوەت)ـە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە، کە پاش تەواوبوونی کارەکانی چاکسازی لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی، دۆخی کارەبا لەو شوێنانە ئاسایی دەبێتەوە.
PM:03:36:15/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت