سه‌باح نو‌عمان ده‌ره‌نجامی سه‌ردانی شانده سه‌ربازییه‌كه‌ی عێراق بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرایكرد كه وه‌فدی سه‌ربازی و ئه‌منیی حكومه‌تی فیدراڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی به‌هێز بۆ پاراستنی كۆمپانیاكانی نه‌وت و سنووردانان بۆ هێرشكردنه سه‌ریان، تاوه‌كو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی حوزه‌یرانی 2026، شاندێكی باڵای سه‌ربازی و ئه‌منیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا، سوپا سالاری عێراق سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه:
*هه‌ردوولا رێككه‌وتن نه‌خشه‌ڕێیه‌كی به‌هێز دابنرێت بۆ پاراستنی كۆمپانیاكانی نه‌وت و سنووردانان بۆ هێرشكردنه سه‌ریان.
*رێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه دۆخێك بڕه‌خسێنێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی، به مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری و پاڵپشتیی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
*كاری هاوبه‌شی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان و بنبڕكردنی تیرۆر.
به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، كۆمپانیاكان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان راگرت.
سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی عێراق بۆ هاوئاهه‌نگی بوو له پێناو پاراستنی كێڵگه‌كانی نه‌وت و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی ئه‌و وزه‌یه له هه‌رێمی كوردستان.
PM:10:08:14/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت