مەسعود بارزانی و سوپاسالاری سوپای عێراق کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری سوپای عێراق کرد.
بەپێی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی بێت، لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە.
هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی نێوان دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان کرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بووژانەوە.
PM:03:29:14/06/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت