ژنێک بە تۆمەتی دزینی هەشت ملیۆن و 500 هەزارد ینار دەستگیرکرا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایانی قەزای کەلار له بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی هەشت ملیۆن و 500 هەزار دینار لەماڵەکەیدا دزراوە.

ئاماژە بەوەکراوە، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ورد پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان لەماوەی دوو کاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن، لەئێستادا لەماڵی تۆمەتبار دەست بەسەر پێنج ملێون دیناری پارە دزراوەکەدا گیراوە.

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، "تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".


PM:02:38:14/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت