ئۆتۆمبێلێک سوتا و کەسێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز-


بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، لە ناوچەی زرارەتی سەر بە پارێزگای هەولێر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوی سوتان.


پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، لە رووداوەکەدا کەسێک وەکو گومانلێکراو دەستگیر کراوە.

ئاشکراشی کرد، کە رووداوەکە بەم شێوەیە بووە؛ "کاتێک ئۆتۆمبێلێک گڕ دەگرێت و شۆفێرەکەشی لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە دایە خەڵکی ناوچەکە دەبینن کەسێک خەریکی راکردنە لە کاتی رووداوەکە بۆیە وەکو گومانلێکراو دەستگیری دەکەن".


PM:12:18:14/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت