لەبارەی زیادکردنی منداڵ بۆ پسووڵەی خۆراک روونکردنەوە دەدرێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، لەبارەی زیادکردنی منداڵ بۆ پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، "لە بارەی زیادکردنی منداڵ زۆر پرسیار دەکرێت کە مامەڵەکەیان بە سەرکەوتووی ئەنجام درا بەڵام بۆچی ناوی منداڵەکە لە بەرنامەکە لە نێو ناوی ئەندامانی خێزان زیاد نابێت؟"

لە وەڵامی ئەو پرسیارە هاتووە، "لەبەر ئەوەی مامەڵەکە بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەمەبەستی وردبینیکردنی و دێتە ناو سیستەم و ئێمە کاری لە سەر دەکەین بە دڵنیایەوە هەمووی زیاددەکرێت، بەڵام پێویستی بە کاتە، چونکە داواکارییەکان زۆرن".


PM:11:48:13/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت