ئیحسان شەمەری بۆ وێستگەنیوز: تۆم باراك ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی یەكلایی دەكاتەوە
وێستگهنیوز- محەمەد فاتیح
پرۆفیسۆری توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی لە زانكۆی بەغدا و سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی عێراق، ئامانجی سەردانەكەی تۆم باراك، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ شەممە 13ی حوزەیرانی 2026، ئیحسان شەمەری، پرۆفیسۆری توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی لە زانكۆی بەغدا و سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی باراك بۆ هەولێر یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەخۆدەگرێت بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتێك بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەسەدە و حكومەتی سوریا بەشێوەیەكی چڕ تر".
وتيشى، "سەردانەكەی بۆ بەغدا هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەكدارەكان و دوورخستنەوەیان لە دامودەزگا مەدەنییەكان و نەبوونی كاریگەریان لەسەر بڕیارە سەروەرییەكانی عێراق و دوورخستنەوەیان لە پێكهێنانی مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو لەخۆدەگرێت".
باسی لەوەشكرد، "سەردانەكەی نوێنەرەكەی ترەمپ بۆ عێراق دۆسیی هەماهەنگی نێوان بەغدا و دیمەشق و ئەنقەرەش لەخۆدەگرێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەی وێنەی ناوچەكە".
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی تۆم باراك-ی وەك نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ عێراق راگەیاند، باس لەوە دەكرێت لەم ماوەیەدا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات.
PM:06:45:13/06/2026
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت