شارەزایەكی عێراقی كە لێدوانی بۆ وێستگە دەدا بڕیاریدا لە راگەیاندن دووربكەوێتەوە
وێستگهنیوز-
نەبیل مەرسومی، شارەزا لە بواری ئابووری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "دواجار دوای ئەوەی چیرۆكەكەم لەگەڵ پەرلەمانی عێراق كۆتایی نەهات بڕیارمدا بێدەنگی هەڵبژێرم و دووربكەومەوە".
وتيشى، "ئەگەر كێشەكانم لەگەڵ پەرلەمانی عێراقیشدا چارەسەر بكرێت ڕەنگە لەگەڵ دەزگایەكی دیكەدا دووبارە ببێتەوە، چونكە دەسەڵاتدارانی عێراق هێزی خۆسەپاندنیان هەیە و سنوورەكان لە نێوان ڕاستییەكان و هەڵسوكەوتی خراپدا بوونی نییە".
دووپاتیشیكردەوە، "بڕیارمدا لە ڕاگەیاندن دووربكەومەوە و ماندووبوون و مامەڵەی ناشرین شەكەتی كردین و دووركەووتنەوە لە خەڵك و هەڵبژاردنی بێدەنگی ئاسوودەییە بۆ دەروون".
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری بەناوبانگی عێراق كە بەشێكی زۆری نووسینەكانی لەبارەی گەندەڵی و بەتاڵانبردنی پارەی عێراق و نادادی لەدابەشکردنی مووچەدا بوو، هەروەها یەكێك لەو دەزگایانەی لێدوانی بۆ دەدا، وێستگەنیوز بوو.
PM:10:16:12/06/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت