شەڕ لە نێوان پژاک و سوپای پاسداران لە مەریوان روویدا
وێستگەنیوز-
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی روژهەڵاتی کوردستان یەرەکە، باڵی سەربازی پژاک لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، کە "لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری شاری مەریوان، رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان هێزەکانمان و سوپای پاسدارانی ئێراندا روویداوە".
بەپێی زانیارییەکانی راگەیەندراوەکە، لە رۆژی 7ی حوزەیرانی 2026ەوە، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە جووڵەیەکی سەربازی بەرفراوان لە دژی هێزەکانی یەرەکە کردووە و بە چەکی قورسی وەک تۆپ و هاوەن، ناوچەکەی بە چڕی بۆردومان کردووە.
یەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانیان لە چوارچێوەی مافی پاراستنی رەوادا وەڵامی هێرشەکانی سوپای پاسدارانیان داوەتەوە و بەهۆی ئەو پێکدادانانەشەوە، ژمارەیەک کوژراو و بریندار لە ریزەکانی سوپای پاسداران کەوتووەتەوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هێزەکانی یەرەکە بەبێ هیچ زیانێکی گیانی لە ناوچەکەدا ماونەتەوە و پارێزگاری لە پێگەکانی خۆیان دەکەن.
PM:04:26:12/06/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت