رووداوێكی هاتووچۆ چه‌ند شوێنێك بێ كاره‌با ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگای دێلێژه له‌سنوری قه‌زای بازیان، جگه له گیانی له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیه‌ك، چه‌ند شوێنێك بێ كاره‌با بوون.
كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات كه رووداوه‌كه بووه‌هۆی پچڕانی هێڵی كاره‌بای فیده‌ری 33ی پێشانگای نێوده‌وله‌تی تاسڵوجه و فیده‌ری 8ی گونده‌كان له وێستگه‌ی بازیانه‌وه كه كاره‌بای 7 گوند و كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌وره‌ی خانووی پلاستیكی كشتوكاڵی و ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی له‌سه‌ره.
راشیگه‌یاند كه راسته‌خۆ دوای رووداوه‌كه تیمێكی هۆبه‌ی چاكسازی تۆڕه‌كانی كاره‌بای بازیانی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای دوكان ده‌ستیان كرد به‌كاركردن و ستونێكی دیكه‌یان دانا‌و كاره‌بایان بۆ ئه‌و شوێنانه گێڕایه‌وه.
PM:02:18:12/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت